به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەشار جەعفەری ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانێکدا لە نیۆیۆرک، بە ئاماژە بەم بابەتە پێی داگرت کە دەوڵەتی سووریا ئامادەی دەسپێکرانەوەی دانوستانی نێوماڵی لە نێو لایەنە سووریاییەکانە ئەویش بە بێ هیچ چەشنە پێش مەرجێک لە پێناو گەیشتن بە ڕێگاچارەیەک بە بێ خۆوەردانی لایەنی بیانی.
ئەو هەروەها سەبارەت بە پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکە ئەمریکاییەکان بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی سووریا لە دەیرووزوور کە بووە هۆی کوژرانی ٨٣ کەس و بریندار بوونی پتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش ، وتی: سەربازانی سووریا لە کاتی گواستنەوەی برینداران لە دەیرووزووریش دیسان جارێکی دیکە وەبەر پە لاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کەوتن.
نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ پەلاماری فڕۆکە ڕووسییەکان بۆ سەر کاروانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیش وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم مەسەلە تەنیا پشتی بە یەک شایەتحاڵ بەستووە کە وتوویەتی فڕۆکەیەکی بە بێ فڕۆکەوانی بە سەر کاروانی پەلاماردراودا بینیوە.
ناوبراو پێی داگرت: ئەو تۆمەتانەی دەخرێتە پاڵ ڕووسیا سەبارەت بە وەبەر پە لاماردرانی کاروانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە حەلەب درۆو دەلەسەیە و لە چوارچێوی شەڕی پڕوپاگەندەیی و مێدیاییدایە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٥٥
News ID: 780798
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە وڵاتەکەی هەرگیز ناهێڵێ سوریا ببێ بە لیبی یان ئێراقێکی دیکە.